PeyamaKurd - ڕاپۆرتە پشتڕاست کراوەکان کوژرانی ئیسماعیل خەتیب لە هێرشی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند
هەندێک ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن کە ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە هێرشی شەوی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل کوژراوە.
دوای ڕۆژێک لە کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج، مەسعوود پزێسکیان پشتڕاستی کردەوە کە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، ئیسماعیل خەتیب، بەهەمان شێوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا کوژراوە.
ئیسماعیل خەتیب باڵاترین بەرپرسی ئەمنی لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو و ڕۆڵی سەرەکی لە ئاڕاستەکردنی پێکهاتەکانی هەواڵگری و دژە ئیتلاعاتی ووڵاتدا بینی.
یەکێک بوو لە وەزیرەکانی حکوومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی کە هەروەها بانگهێشت کرابوو بۆ بەردەوام بوون لە کارکردن لە کابینەی مەسعوود پزێشکیان؛ بڕیارێک کە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی دا لە کاتی ناساندنی لەلایەن بەشێک لە لایەنگرانی حکوومەتی نوێوە ڕەخنەی لێ گیرا، چوونکە ناوبراو بە کەسایەتییەکی پێکهاتە ئەمنییەکان و نزیک لە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و نووسینگەی سەرکردایەتی و دەسەڵاتی قەزایی دادەندرا و ناوی ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، بە تایبەت لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینا دا هاتبوو.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئیسماعیل خەتیب چەندین جار لە لێدوانە گشتییەکان دا دەرکەوتووە سەبارەت بە بابەتی ئەمنی و هەواڵگری؛ بۆ نموونە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٥ کاتێک ئاماژەی بە پرسی “دزەکردن” کرد لە پێکهاتە ئەمنییەکان دوای تیرۆرکردنی فەرماندە باڵاکان و زانایانی ئەتۆمی و بە دیاردەیەکی بەردەوام ناوی برد.
هەروەها باسی لە هەوڵەکانی وەزارەتی هەواڵگری کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی و بەدواداچوونی دزەکاران و لە هەندێک حاڵەتدا بانگەشەی کرد کە زانیاری هەستیاری بەدەستهێناوە، لەنێویاندا بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا هاتبوون کە مشتومڕ لەسەر ڕادەی دزەکردن و کارایی دەزگای هەواڵگری ئێران بووبووە پرسێکی گەرمی ناوخۆیی.