ڕۆبیۆ : کۆماری ئیسلامی بۆ یەکەم جار زۆرێک لە مەرجەکانی ئەمریکای قبووڵ کردووە

ڕۆبیۆ : کۆماری ئیسلامی بۆ یەکەم جار زۆرێک لە مەرجەکانی ئەمریکای قبووڵ کردووە

PeyamaKurd - ڕۆبیۆ : کۆماری ئیسلامی بۆ یەکەم جار زۆرێک لە مەرجەکانی ئەمریکای قبووڵ کردووە
 

مارکۆ ڕۆبیۆ کە لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس بۆ ووڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بە ستراتیژی بەڕێوبەرایەتی ترامپ بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادە بوو، ڕاگەیاند تاران لە هەوڵ دا بوو توانا سەربازییە ئاساییەکانی بکاتە "قەڵغانێک"بۆ بەرگری کردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ووتیشی "کۆماری ئیسلامی لە لێواری بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی دا بوو و ئەگەر ئۆپراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی ئەنجام نەدرابا، زۆر درەنگ دەبوو بۆ پێشگرتن بە ئێران."

ڕۆبیۆ ووتیشی "ئێمە هێشتا لە گفتوگۆداین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ووتی ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێران ڕازی بووبێت بە دانووستان لەسەر بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە پێشتر ڕەتی کردووەتەوە. ووتیشی بەڵام ئەمە گەرەنتییەک نییە کە دانووستانەکان ببێتە هۆی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.

ڕۆبیۆ ووتی یەکەمین جارە لە مێژوودا کۆماری ئیسلامی زۆرێک لەو مەرجانەی کە ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دایناوە، قبووڵی کردووە.