PeyamaKurd - ڕۆیتەرز : قاڵیباف و عێراقچی لە قەتەرن بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتن
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێک کە ناوی نەهێنراوە، بڵاوی کردووەتەوە محەممەد باقر قاڵیباف، دانووستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان واشینتۆن و تاران بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکەکان، سەردانی دۆحەی پایتەختی قەتەری کردووە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و عەبدۆلناسر هێمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لەو گەشتەدا لەگەڵ ئێرانن.
ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسە کە ناوی نەهێندراوە ڕایگەیاندووە، دانووستانەکانی دۆحە زیاتر لەسەر تەنگەی هورموز و یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ە.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێرانیش بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆتایی و لە ئەگەری ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستووی ئەو ووڵاتە لە قەتەر تاوتوێی بابەتەکە بکات.