PeyamaKurd - کاناڵی ١٢: بڕیاری کۆتایی لەسەر هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران زۆر نزیکە
کەناڵی ١٢ی تلویزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێک دا ئاشکرای کرد کە چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا تیمی ڕاوێژکارە نزیکەکانی خۆی بە مەبەستی تاوتوێ کردن و دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک بهێنێت.
بەرنامەی تەلەفیزیۆنی "ئولپن شیشی" لە زاری بەرپرسێکی پلەبەرزی ئیسرائیل ەوە ڕایگەیاند کە "دەست پێکردنەوەی پێکدادان و شەڕی ڕاستەوخۆ زۆر نزیکە" و ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری شەڕێک ئامادە دەکات کە لە "چەند ڕۆژ تا چەند حەفتەیەک" بخاێنێت.