کۆشکی سپی پەیامێکی تووند ئاراستەی چەکدارانی ئێران دەکات

کۆشکی سپی پەیامێکی تووند ئاراستەی چەکدارانی ئێران دەکات

PeyamaKurd - کۆشکی سپی پەیامێکی تووند ئاراستەی چەکدارانی ئێران دەکات

کۆشکی سپی پەیامێکی تووند ئاراستەی چەکدارانی ئێران دەکات و ڕایدەگەێنێت: "عاقڵمەندی لەوەدایە سوپای ئێران و ئەوانەی لەگەڵ ڕژێم دا تێوەگلاون، چەکەکانیان دابنێن و ئەوەی ماوەتەوە لە ووڵاتەکەیان ڕزگاری بکەن."

کارۆلین لڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی لەڕاگەێندراوێکدا پەیامەکەی ئاراستەی سوپای ئێران کرد و ڕایگەیاند: "پێویستە لە پێناو خۆشگوزەرانیی گەلەکەتان هەنگاو بنێن، لە کاتێکدا ئێستا دەرفەتەکە لەبەردەستان دایە."

ئەم پەیامەی واشینتۆن لەکاتێک دایە، کە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و دەست بەکاربوونی کوڕەکەی لەشوێنی ئەو، دۆخی تاران و شارەکانی دیکە بەتەواوی ئاڵۆز بوەو ڕۆژانە خۆپێشاندانی فراوان دژی دەسەڵات ئەنجام دەدرێت