PeyamaKurd - کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم، کارمەندەکانی لە وێستگەی بووشهر دەکشێنێتەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ کۆمپانیای "ڕووس ئەتۆم"ـی ڕووسی ڕایگەیاندووە کە لەم هەفتەیەدا زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمی بووشهر لە ئێران دەکشێنێتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە پلانەکە ئامادەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کارمەندانە بۆ ڕووسیا. بەڵام کۆمپانیاکە ووردەکاری و هۆکاری ووردی پشت ئەم بڕیارە کتوپڕەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە، حەفتەی ڕابردوو ئەلێکسی لیخاشۆڤ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم، کشانەوەی ١٦٣ کارمەندی لە وێستگەی ئەتۆمی بووشهر ڕایگەیاندبوو.
ئەم بڕیارەی کۆمپانیای "ڕووس ئەتۆم"، دوای ئەوە دێت، کە ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جارێک وێستگەکەیان بۆردومان کردبوو.
وێستگەی ئەتۆمی بووشهر کە توانای بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، تاکە وێستگەی ئەتۆمی چالاکی ئێران ە و ڕووسیا ڕۆڵی سەرەکی لە بونیادنان و کارپێکردنی دا هەیە.