PeyamaKurd - کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل : ئیسرائیل لەسەر داوای دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە
کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە زمان بەرپرسێکی باڵای ئەو ووڵاتەوە ڕایگەیاند : ئیسرائیل لەسەر داوای دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە.
ئەم بەرپرسە جەختی کردەوە ئەگەر هێرشەکانی حیزبۆڵڵا بەردەوام بن، هێرش دەکەنە سەر زاحیەی بەیرووت و لە ڕۆژانی داهاتووش دا هێرشەکانیان لەباشووری لوبنان بە تووندی بەردەوام دەبێت.
هاوکات، قەرارگای "خاتمۆلئەنبیاء"ی ڕێژیمی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند، بەڵام هەڕەشەی کرد ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوام بن، ووڵامی تووندتریان دەبێت.