گەرووی هورمز هێشتا داخراوە!

گەرووی هورمز هێشتا داخراوە!

PeyamaKurd - گەرووی هورمز هێشتا داخراوە!

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، دوابەدوای “ڕێککەوتنی ئاگربەست” لەگەڵ ئەمریکا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بووە لە سنووردارکردنی تێپەڕبوونی کەشتی بەناو گەرووی هورمز بۆ ١٢ کەشتی لە ڕۆژێکدا و بە مەرجی پێدانی پارەی سنووردار.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا سەبارەت بە قبووڵ کردنی “ئاگربەست” ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی تێپەڕینی تەواو و دەست بەجێ و سەلامەتی سەرجەم کەشتیەکانی بە گەرووی هورمزدا ​​قبووڵ کردووە!

ناوەڕۆکی “ڕێککەوتنی ئاگربەست” کە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا ڕایان گەیاندووە، لە لایەن هەرکام لەو دوو حکوومەتەوە بە شێوەیەکی جیاواز بانگەشەی بۆ دەکرێت و تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا دژایەتی یەکتریش دەکات!

هەر لەو پێوەندییەدا دوای شكستی دانووستانەكان، سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاندووە کە لەدژی هەر کەشتییەکی جەنگی كە هەوڵی بەزاندنی گەرووی هورمز بدات، هەنگاو دەگرنەبەر.