PeyamaKurd - گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بەرەو یوونان کشایەوە
گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناوی "یوو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد"، دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە جەنگی ئێران، بڕیاری گەڕانەوەی بۆ بنکەی دەریایی لە دوورگەی "کریت"ی یوونانی بۆ دەرکرا.
کەشتی "جیراڵد فۆرد" کە بە گەورەترین کەشتیی جەنگی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە وەک بەشێک لە هێزە بەشداربووەکانی جەنگی دژ بە ئێران لە ئەرک دابووە. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (AFP)، کەشتییەکە دوای کشانەوەی، لە بنکەی دەریایی "سودا بای" لە یۆنان جێگیر دەبێت.
لەم بارەیەوە، دانیال شنایدەرمان، بەڕێوبەری پڕۆگرامی سیاسەتە جیهانییەکان لە زانکۆی واشینتۆن ڕایگەیاند: "دوورخستنەوەی ئەم کەشتییە بۆ ماوەیەکی کاتی لە مەیدانی جەنگ، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کەم بوونەوەی ئاستی پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا بۆ هەوڵە جەنگییەکان لە ناوچەکەدا."
ئەم بڕیارە لە کاتێک دایە کە "جیراڵد فۆرد" یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین هێزە دەریایی یەکانی ئەمریکا و ڕۆڵێکی سەرەکی لە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا دەگێڕا.