PeyamaKurd - ھۆشداری وەزیری جەنگی ئەمریکا بە ئێران
هەینی، پێت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند کە هێزە دەریایی یەکانیان فەرمانی "تەقەکردن بۆ کوشتن"یان پێدراوە بەرامبەر هەر هەوڵێکی مین ڕێژکردن لە گەرووی هورمز.
وەزیری بەرگری جەختی کردەوە : "هێزی دەریایی ڕاستەقینەی ئێران ئێستا لە قووڵایی ئاوەکان دایە."
هیگسێت ئاشکرای کرد کە ترامپ دەسەڵاتی تەواوی داوەتە فەرماندەکان بۆ تێکشکاندنی هەر بەلەمێکی خێرا کە بییەوێت مین بچێنێت یان ڕێگری لە کەشتییەکان بکات، جەختی کردەوە کە "هیچ دوودڵ نابین لە نقوم کردنیان."
وەزیری بەرگری بە تووندی ڕەخنەی لە هاوپەیمانە ئەورووپییەکان گرت و ووتی : ئەورووپا دەبێت کەشتیی جەنگی بنێرێت نەک تەنیا کۆنگرەی بریقەدار ساز بکات، چوونکە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز بەرژەوەندی ئەوانە."
هیگسێت ووتی تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێران دایە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی جیددی بکات، بە پێچەوانەوە دەبێت چاوەڕێی داڕمانی تەواوەتی ئابوورییەکەی بێت، "کات لە بەرژەوەندی تاران دا نییە."