PeyamaKurd - یەكیتی ئەورووپا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند، کە ئەم یەکیتییە چەند کەس و دامەزراوەیەکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەهۆی هەڕەشەکردن لە ئازادی هاتووچۆی دەریایی و شڵەژاندنی هێڵە ئاوییەکان خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.
"کایا کالاس" ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری یەکیتی ئەورووپا لە قوبرس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئازادی کەشتیوانی بۆ ئەورووپا "جێی دانووستان نییە" و وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا پێشتر ڕەزامەندییان لەسەر بەرفراوان کردنی سزاکان دژی ئێران نیشان داوە.
ئەمە یەکەم جار نییە کە یەکیتی ئەورووپا بەهۆی تێکدانی ئەمنییەتی دەریاکان ەوە سزا بەسەر تاران دا دەسەپێنێت؛ پێشتریش ئەم یەکیتییە چەندین جار داوای کردنەوەی دەست بەجێی گەرووی هۆرموزی کردووە.
کایا کالاس ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت دۆسییەی ئەتۆمی، مووشەکی و پشتگیرییەکانی تاران لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەدا پشتگوێ بخرێن.