یەکیتی ئەورووپا : ئێران هۆکاری پەک خستنی ڕێککەوتننامەیە

یەکیتی ئەورووپا : ئێران هۆکاری پەک خستنی ڕێککەوتننامەیە

PeyamaKurd - یەکیتی ئەورووپا : ئێران هۆکاری پەک خستنی ڕێککەوتننامەیە

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ، کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند: "هێرشەکانی ئێران دژی بەحرەین، کووەیت و کەشتییەکان لە گەرووی هورموز، دەرفەتەکانی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی ئەم دوایی یانەی نێوان واشینتۆن و تارانی پەک خستووە".

کالاس ڕاشیگەیاند هێرشی پێچەوانەی هەر دوو ووڵات، ئەو دانووستانانەی دژوارتر و ئەستەم کردووە کە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەستی پێ کردبوو و کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوانەیە.

ھەروەھا ووتی، هێرشەکانی ڕێژیمی تاران بۆسەر بەحرەین و کووەیت بۆ قبووڵکردن نابێت.

کالاس ڕوو لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ووتی : "لە هەر جۆرە هەوڵێک کە دەرفەتەکانی ڕێککەوتننامەی کۆتایی لاواز بکات، خۆی ببوێرێت".