یەکەم ووڵاتی ئەورووپی ناردنی چەکی بۆ ئەمریکا ڕاگرت

یەکەم ووڵاتی ئەورووپی ناردنی چەکی بۆ ئەمریکا ڕاگرت

PeyamaKurd - یەکەم ووڵاتی ئەورووپی ناردنی چەکی بۆ ئەمریکا ڕاگرت

حکوومەتی سویسرا بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بڕیاری دا هەناردەکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ واشینتۆن ڕابگرێت و پاراستنی "بێ لایەنی" ووڵاتەکەی ڕاگەیاند.

سویسرا ساڵانە بە بەهای نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازی بۆ ئەمریکا دەنێرێت، کە گرینگترینیان ئەمانەن:

تەقەمەنی و فیشەکی وورد بۆ چەکە سووک و قورسەکان.

پارچەی یەدەگی فڕۆکە جەنگییەکان و بزوێنەر.

سیستەمی ئۆپتیکی، بینینی شەو و نیشانەشکێنی لەیزەری.

تەکنۆلۆژیای ڕادار و ئاڕاستەکردنی مووشەک.

ئەم بڕیارە لە دوای هێرشەکانی ٢٨ی شوبات بۆ سەر ئێران چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و حکوومەتی سویسرا ڕایگەیاندووە، تا کۆتایی هاتنی ململانێیە چەکدارییەکان چەک بە ووڵاتانی بەشدار لە شەڕ نادات.