پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: نە كەس كوژراوە و نە سوكایەتی بە ئاڵای عیراق كراوە

پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: نە كەس كوژراوە و نە سوكایەتی بە ئاڵای عیراق كراوە

پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: نە كەس كوژراوە و نە سوكایەتی بە ئاڵای عیراق كراوە

ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر جەخت لەوە دەكاتەوە، لە شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی هەولێر و شورتە هیچ هاندەرێك نەكوژراوە و بەهیچ شێوەیەكیش سوكایەتی بە ئاڵای عیراق نەكراوە.

ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، هیچ كەسێك لە شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی هەولێر و شورتە نەكوژراوە، سوكایەتیش بە كەس نەكراوە و دوور و نزیك دەست بۆ ئاڵای عیراق و كوردستان نەبراوە.

رونیشیكردووەتەوە، بەشێكی هاندەرانی شورتە چەند كورسییەكی نێو یاریگەیان شكاند، ئەمەی روویداوە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهانیش هەیە و شتێكی چاوەڕوانكراوە لە تۆپی پێدا، هیچ پەیوەندییەكی بە سیاسەت و هەولێر و ئاڵاوە نییە، كارگێڕیی یانەی هەولێر تاوەكو بەڕێكردنیان لە فرۆكەخانە لەگەڵ دەستەی هاندەران و یانەی شورتە بوون و بەڕێزەوە بەڕێكراون.

 پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، بابەتەكە زۆر بەلارێدابراوە و هەندێك كەناڵ وایان بڵاویانكردووەتەوە كە كوژراو لە شەڕەكەدا هەبووە بەڵام ئەمە رەتدەكەینەوە، رەنگە هەندێك كەس شتێكیان بەركەوتبێت یاخود زیانیان پێگەیشتبێت، بەڵام ئەمە تەنیا لە یانەی شورتەوە نەبووە بەڵكو لە هەردوولاوە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە