نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە رایگەیاند، زیاتر لە 35 هەزار کەس لەماوەی 222 رۆژی رابردوودا گیانیانلەدەستداوە بەڵام لەو ژمارەیە تەنیا 24 هەزار 646 کەسیان ناسنامەکانیان ئاشکرایە.
رۆژی سێشەممە 14ـی ئایاری 2024، فەرحان حەق، گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی 7 مانگی رابردوو جەنگەکە تاوەکو زیاتر لە 10 هەزار تەرم کوژراوانی ناوکەرتەکە ناسنامەکانیان ئاشکرانییە.
گوتەبێژەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەشکرد، لەو تەرمانەی ناسراونەتەوە، حەوت هەزار 797 منداڵن، چوار هەزار 959 دیکەشیان ژن و هەزار و 924 بەساڵاچوون و تەنیا 10 هەزار شەش کەسییان پیاون.
لەدوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەش ئۆرین مارمورستین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، چەکدارانی حەماس یاری بە ژمارەی کوژراوەکان دەکەن و ئەوەی هەیە پێچەوانەی ئەوەیە لە راستیدا روویداوە.
زیاتر لە حەوت مانگە شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، بەگوتەی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە زیاتر لە 35 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە