پەیامی کورد ... وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی مۆسیقایە لە قوتابخانەکان
️ووتەبێژی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری تاران ڕایگەیاند : شاد ڕاگرتنی قوتابخانەکان دەبێ لە چوارچێوەی شەرع و یاسا بێت و هیچکات بەواتای بێ بەندوباری نییە.
️بێ بەندوباری لە کۆماری ئیسلامی زۆرێک لە بوارەکانی هونەر و مۆسیقاش دەگرێتەوە. بۆیە قوتابخانەکان لە ئێراندا مافیان هەیە تەنیا لەکاتی عەزادارییەکان و بۆگریان ئەو مۆسیقایە بڵاو بکەنەوە کە ڕێگایان پێدراوە.ئەمانەش هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی ئێران ببێێتە پێنجەمین ووڵاتی خەمۆکی دونیا.
️بەوتەی دایکێک کە منداڵەکەی پۆلی سێهەمی سەرەتاییە: کچەکەم تا پێش ڕۆییشتن بۆ قوتابخانە شاد بوو . لەشتێک نەدەترسا و بوێر بوو . بەڵام ئێستا کە لە قوتابخانە دێتەوە بەردەوام نیگەرانی قیامەتە و لە هەمووشتێک دەترسێ . چەن ڕۆژ لەمەپێشیش کە لە قوتابخانە جەژنێکیان بۆ ڕێکخستوون و پێیانیان ووتووە دەبێ ئیدی تووشی گوناح نەبن و نوێژ و ڕۆژوو بکەن. لەو ڕۆژەوە خەمۆکتر لە جاران دەیبینم.
▫️مامۆستایێکی قوتابخانە کە نەیدەویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی: ئێمە ناچاردەکەن ئەو یاسایانە بەرینە پێشەوە کە بڕوامان پێی نییە . زۆر جار پێمان خۆشە مۆسیقای شاد بۆ منداڵان بڵاو بکەینەوەو شاد بن بەڵام ڕێگای ئەوەمان پێنادەن و بەشێوەی سیستماتیک خەریکی خەمگین کردنی منداڵانن و دەیانەوێ بە ترس و دڵەڕاوکێ پەروەردە بن تا کاتی گەورەبوونیش کەسانێکی تەسلیم لەئاست داخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی بن.
️مۆسیقا دەورێکی باشی لە شادڕاگرتنی منداڵان و چارەسەری کێشە دەروونییەکانیان هەیە. بەڵام کۆماری ئیسلامی چل ساڵە ڕێگای نەداوە کە ببێتە بەشێک لە سیستەمی پەروەردەی منداڵان.
️ووتەبێژی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری تاران هەروەها هەڕەشەی کردووە : ئەگەر کەسانێک یان چالاکییەک کە لەچوارچێوەی یاسای قوتابخانەکان بەدی بکرێت ، بەتاوان هەژمار دەکرێت و بەتووندترین شێواز ڕووبەڕووی دەبینەوە.
️شایانی باسە پەروەردە و ڕاهێنان لە ئێران بەتەواوی لە ژێر چاوەدێری و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە و هیچ ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی مەدەنی مافی نییە لەم بەشە کاریگەری هەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە