پەیامی کورد … لە سبەی بەولاوە هەر کەس ماسک نەبەستێت ٢٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت
بەشی پۆلیسی رێکاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەینێت، لەسەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر راسپێردراوین بە سزادانی هەموو ئەو كهسانهی کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و نەبەستنی ماسک نابن.
شوان سەعدی، لە بەشی پۆلیسی رێکاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا سەبارەت بە بڕی پێبژاردنەکە، رایگەیاند: "هەر کەسێک ماسک نەبەستێت و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبێت بە بڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێت، یاخود شوێنی کارەکانیان دادەخرێن."
بەشی پۆلیسی رێکاریی رۆژی یهكشهممه لەنێو بازاڕی هەولێر هاوڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە کە لە رۆژی دووشهممهوه دەبێت پابەند بن و ئەگەر پابەند نەبن سزا دهدرێن.
پێشووتر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سزای نەبەستنی ماسک دیاریکراوە کە بڕەکەی 20 هەزا ر دینارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە