پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری عێراق بەرامبەر بە قسەکانی ئەیاد عەللاوی کاردانەوەی نیشاندا .
وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی جووڵای ٢٠٢٠ بەرامبەر بە قسەکانی ئەیاس عەللاوی ، سەرۆکی هاوپەیمانی نەتەوەیی دژی جۆمعە عناد وەزیری ئەم وەزارەتخانەیە ووڵامی دایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە : بە دوای ووتووێژی تەلەفزیۆنی ئەیاد عەللاوی کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە داواکارین هەندێک روونکردنەوە لەمبارەوە بخەینە ڕوو : ئەیاد عەللاوی لەم ووتووێژانەی دا بە دوای سست کردن و لاوازکردنی ڕۆڵی وەزیری بەرگری و لاواز نیشاندانی ئەو بووە و بە شێوەی تەواو ئەم بۆختانانە بۆ سەر جۆمعە عناد ، وەزیری بەرگری کە بە شاهێدی هەمووان یەکێک لە فەرماندە سەرکەوتووەکانە نالکێت .
ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ووتی : وەزارەتی بەرگری لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کار دەکات و ڕۆڵگەلی سەربازی بۆ ئۆپرسیۆن لە دژی داعش بە فەەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و لە کۆمیەتی فەرماندەیی ئەرتەش دا ئەنجام دەدرێت و بۆ بڕیاردان و باس و قسە دەربارەی تەزمینی سەرکەوتنن لە ئۆپراسیۆنەکان بە وەزیری بەرگری ڕادەست دەەکرێت
بە پێی ئەم بەیاننامەیە وەزارەتی بەرگری عێراق هەر پیلانێک لە لایەن ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە ئامادە کرابێت لە لایەن جیگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پێش ئەوەی کە بە فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ئیزنی ڕەزامەندی ، لەگەڵ وەزیری بەرگرری و سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەش دەخرێتە ڕوو .
هەر بۆیە بە پێی ڕەوندی هەەمیشەیی لە وەزارەتی بەرگری جووڵەی هێزەکان و گواستنەوەی ئەفسەرەکان و بەرپرسانی باڵا بە تایبەتی لە دوای ڕەزامەندی وەزیری بەرگری و بە پێی سەڵاحییەتی ئەو ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە