مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ڕاگه‌یاند

مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ڕاگه‌یاند
پەیامی کورد   ...  مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ڕاگه‌یاند

مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلی ئاشووری رایگەیاند: یەکێک لە سیما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت.

لە پەیامی سەرۆکی حکوومەت هاتووە: "بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلی ئاشووری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت".

مەسروور بارزانی، نووسیویەتی: "یەکێک لە سیما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی یە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەبایی یەی هەیە، زیاتر گەشە بسێنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێش خستنی کوردستان بکەین".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا دەشڵێت: "پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ پیرۆزبێت و ئومێدەوارم هەموو ساڵێک، بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بکەنەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە