پەیامی کورد ... بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسان لە ژاپۆن لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی ووزە
بەهای کالاکان بۆ موشتەریان لە ژاپۆن بە بەردەوامی ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و هەڵئاوسان لە مانگی جووڵای بۆ چوارەمین جاری بەردەوام ، زیاتر لە ئاستی چاوەڕوان کراو زیادی کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن چی کەی ژاپۆن ، بەرپرسانی ئەم ووڵاتە دەڵێن هۆکارێکی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان ، بەرزبوونەوەی نرخی ووزەیە .
وەزارەتی کاروباری ناوخۆیی ژاپۆن ڕایگەیاند شاخسی بەهای موشتەری لە مانگی جووڵای لە چاو کاتی هاوشێوەی خۆی لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٢،٤٪ زیادی کردووە لە حاڵێکدا کە دەوڵەت و بانکی ناوەندی ژاپۆن پێش بینی ٢٪ بەرزبوونەوەیان هەبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە