پەیامی کورد... شوکر خەیات، ناسراو به چریكهی گهرمیان كۆچی دوایی كرد
شەوی هەینی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ شوکر خەیات ناسراو بە "چریکەی گەرمیان" لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
كهسه نزیكهكانی بنەماڵەی هونەرمەند شوکر خەیات هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندەی پشتڕاستکردووە، ئهوهش لهكاتێكدا بوو كه ناوبراو ماوەی چوار مانگە هونەرمەند شوکر خەیات نەخۆشە و نزیکەی هەفتەیەک بوو نەخۆشی بەتەواوی پەرێشانی کردبوو.
هونهرمهندی كۆچكردوو لە دایکبووی ساڵی 1940 کەرکوکە و ماوەی چەندین ساڵ بوو لە هەولێر دەژیا، لە دوای عەلی مەردان و حسێن عەلی و مەقام بێژانی سەدەی پێشوی گەرمیان و کەرکوک بە یەکێک لە مەقامبێژە بەسەلیقە و شارەزاکانی مەقاماتی ناوچەی گەرمیان دادەنرێت.
مەقامەکانی قەتار و خاوکەر، ئەڵاوەیسی، خورشیدی و خاوکەر و ئای ئای بە شێوازێک چڕیوە کە بۆنی گەرمای گەرمیان و چریکەی گەرمەسێر و پێدەشتی داودەی لێ دێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە