پەیامی کورد... ئەمساڵ هەشت بەنداو لەهەرێمی کوردستان دەست بەگلدانەوەی ئاو دەكەن
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەشت بەنداو لەمساڵدا تەواو دەبن و دەست بەگلدانەوەی ئاو دەكەن.
بیگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەشت بەنداو بۆ وەزری گلدانەوەی ئاوی ئەمساڵ تەواو دەبن، لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەستدەكرێت بە كردنەوەی بەنداوەكان كە بەسەر زۆربەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشكراون كە نزیكەی 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە.
بێگەر تاڵەبانی وتیشی: بەنداوەكان لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و ئیدارەكاندان و تەنها ئیدارەی راپەڕین لەناو خشتەی دروستكردنی بەنداوە ستراتیژیەكاندایە، دوو بەنداو بۆ ئەو ئیدارەیە بڕیاری دروستكردنی لێدراوە، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی هاوبەش پێكهێنراوەو لەئاییندەیەكی نزیكدا كاركردن تیایاندا دەستپێدەكات.
بێگەرد تاڵەبانی وتیشی: زەویمان بۆ دروستكردنی كارگەیەكی چەوەندەری شەكر دابینكردوەو كۆمپانیایەكی ئەڵمانی لە بتوێن بونیادی دەنێت و دەستبەكاركردن دەكرێت.
لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: ئەو دۆسیەیە لە ئاستی حكومەتی عیراقدایە و ئێمە پەیامی خۆمان گەیاندوەتە كونسوڵ و خۆشم سەردانی ئێرانم كردوە، رەنگە ئەم دۆسییە هەندێك كێشەو گرفتی سیاسی هەبێت، بەڵام هەوڵی زۆرمانداوە تا چارەسەر ببێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە