پەیامی کورد ... زانایان لە مەترسییەکانی تووش بوون بە شێرپەنجە لە ئەگەری درووست بوونی کێشە لە شێوازی خەوتن دا هەواڵیاندا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە MedicalXpress زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیای باشوور" ویلایەتە یەکگرتووەکان " مێکانیزمێک لە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە کاتی لەناو چوونی ڕیتمی خەوی دیاریکراوی شەوانە ڕۆژی لە کەسێکدا تێک دەچێت ، ژێنێکی تایبەت دەتوانێ لە پەرەپێدانی شێرپەنجە لەودا هاوکاری بکات .
ڕیتمی شەوانەڕۆژی کاریگەری جۆربەجۆری بیولۆژیکی لەوانەش متابۆلیسم ، خەو ، بێداری ، هەرس و ڕاکێشانی مەوادی خواردەمەنی و گرێدراو بە تایبەتمەندییەکانی ڕۆژانەی کەسەکەیە . ڕوون بەوەتەوە کە ڕیتمی شەوانەڕۆژی ڕاست و درووست هیوا بە ژیان زیاتر دەکات . و مەترسییەکانی تووش بوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و بە پێچەوانەی ناڕێکی و بێ پڕەنسیپی ، دەبێتە هۆی درووست بوونی نەخۆشیگەلی جۆر بەجۆر .
زانایان نیشانیانداوە کە ژێنی HNF4A کە پڕۆتین دەکاتە خاوەن کۆدی تایبەت بە ناوی هۆکاری هێپاتووسیتی ناوەکی ئالفا – ٤ " NR2A1 " ، لەگەڵ ڕیتمی ڕۆژانە لە ئەندامەکانی جەستە وەک ، سییەکان گورچیلە و ڕێویەکان دا پەیوەندی هەیە . خودی " NR2A1 " لە ڕێگای ڕیتمگەلی ڕۆژانەوە ڕێک دەخرێت .
پەڕین لە HNF4A دەبێتە هۆی درووست بوونی شێوەیەکی تایبەت و نامۆ دیابێت و کێشە لە ڕێکخستنی ژێن لە ئاکامدا دەبێتە شێرپەنجە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە