بێرنارد هێنرى ليڤى، ده‌رهێنه‌رو فەیلەسۆفی ناودارى فه‌ره‌نسی: "ئێوەی کورد ريفراندۆمتان ئه‌نجامدا. ئه‌وه پرۆسه‌يه‌كى گشتى رێك‌وپێك و ديموكراسى و ئاشتيانه بوو. ئه‌مه جۆره راپهڕينێك بوو. ناكرێت راپهڕينێكى ديكه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه‌ى پێويسته راپه‌ڕين ئه‌نجامبده‌ن".
بێرنارد هێنرى ليڤى، ده‌رهێنه‌رى ناودارى فه‌ره‌نسا، سبه‌ى له كۆنگرێس، ئه‌و فيلمه دۆكيۆمێنتارييه‌ى نيشان ده‌دات، كه تايبه‌ت به پێشمه‌رگه له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعشدا به‌رهه‌ميهێناوه. له لێدوانێكى تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، هيچ جياوازييه‌ك له نێوان عه‌بادى و سه‌دام به‌دى ناكه‌م و كورد ئه‌گه‌ر چى جه‌نگێكى دۆڕاند له كه‌ركووك، به‌ڵام به گشتى جه‌نگه‌كه‌ى نه‌دۆڕاندووه و ئێستا ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكات بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى”.
بێرنارد هێنرى ليڤى گوتيشى: “له سه‌ره‌تادا په‌يامم بۆ ئێوه ئه‌وه‌يه، كه هێزى پێشمه‌رگه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نگێكى له كه‌ركووك دۆڕاندووه، به‌ڵام كورد جه‌نگه‌كه‌ى به گشتى نه‌دۆڕاندووه. ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه. ده‌بێت ئامانجه‌كان له زه‌مين بێت يان له ئاستى بيروڕاى گشتيى بێت بپێكرێن. ئێوه يه‌كن له دژى چه‌ندين لايه‌نى جياواز. ئێوه ده‌توانن رايگشتى ببه‌نه‌وه. ئه‌مه گرنگييهكى تايبه‌تى هه‌يه له ئه‌مريكا”.
هه‌روه‌ها گوتيشى: “بۆ من زۆر گرنگه، ببينين له‌و فيلمه بهڵگهنامهييهى له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌يه، ببينرێت پێشمه‌رگه چه‌نده ئازايه. هه‌روه‌ها قوڵى ئه‌و كێشه‌يه كه رۆژئاوا هه‌يه‌تى له باره‌ى پێشمه‌رگه، به‌و پێيه‌ى پێشمه‌رگه رۆژئاوا و شارستانيهتى پاراست”.
بێرنارد هێنرى ليڤى، سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ئێستاى به‌غدا به‌رامبه‌ر به كورد گوتى: “دوو هۆكار هه‌يه. يه‌كه‌ميان له رووى ئيدارييهوه، ئيداره‌ى ئێستاى عێراق جياوازييه‌كى واى نييه له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى سه‌دام، ئه‌وه‌ى په‌يوه‌سته به كورد. هيچ جياوازييه‌ك به‌دى ناكه‌م له نێوان عه‌بادى و سه‌دام. دووه‌ميش: مه‌به‌ستمه بڵێم، كورد، نه‌ته‌وه‌يه‌كى راسته‌قينه و كامڵه و كوردستان وڵاتێكى راستهقينهيه. به‌ڵام عێراق وڵاتێكى خه‌ياڵييه وه‌كو سووريا. سووريا و عێراق هه‌ردووكيان درووستكراوى كۆڵۆنياليزمى رۆژئاوان و هيچ واتايه‌ك ناگه‌يه‌نن. ئه‌وان درووستكراوون له لايه‌ن پرۆژه و خه‌ونێكى كۆڵۆنياليسته‌كان. پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان كوردستان بوونى هه‌يه وه‌ك نه‌ته‌وه. خواستێكيش هه‌يه بۆ درووستكردنى وڵاتێكى نه‌ته‌وه‌يى. سه‌ره‌ڕاى ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بينين ئه‌و وڵاته كارايه. ئه‌وه موعجيزه و دهرئاسايه كه ده‌بينين، ئێوه دژى هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان ده‌جه‌نگن. ئێوه به‌رده‌وامن و له‌و زيندانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌يه خۆتان پاراستووه و ماونه‌ته‌وه. ئه‌و مانهوهيهشتان گوزارشت له‌و گه‌وره‌ييه ده‌كات. ئێوه هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكتان تاقيكرده‌وه. چه‌ندين تارمايى و مه‌رگه‌ساتى ديكه‌تان تاقيكرده‌وه. هه‌رگيز نه‌وه‌ستان له خه‌ون بينين و هيوا خوازى. ئێوه هيواتان له‌ده‌ست نه‌دا و خه‌ونتان له‌ده‌ست نه‌دا”.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره فه‌ره‌نسا له باره‌ى به‌رپرسيارێتى و ئه‌ركى كورده‌وه له ئێستادا گوتى: "ئێوه ريفراندۆمتان ئه‌نجامدا. ئه‌وه پرۆسه‌يه‌كى گشتى رێك‌وپێك و ديموكراسى و ئاشتيانه بوو. ئه‌مه جۆره راپهڕينێك بوو. ناكرێت راپهڕينێكى ديكه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه‌ى پێويسته راپه‌ڕين ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌مريكا و ئه‌وروپان. ئه‌وان پێويستيان به پێشمه‌رگه بوو له شه‌ڕى دژى داعش، په‌سندى پێشمه‌رگه‌يان ده‌كرد. وشه‌ى پێشمه‌رگه هه‌ميشه له‌سه‌ر زاريان بوو. ئێستا كاتێك پێشمه‌رگه پێويستى به ئێمه‌يه، هيچ كه‌سێك له‌سه‌ر هێڵ نييه بۆ هاوكاريكردنيان. ئه‌مه ئه‌و شته‌يه پێويسته گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت. بۆيه ئامانجمانه سبه‌ى له كۆنگرێس ئه‌و فيلمه نمايش بكرێت، خوازيارين به هۆيه‌وه پێداچوونه‌وه بكرێت له پيران و نوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له هه‌ردوو پارتى كۆمارى و ديموكراته‌كان به يه‌ك ده‌نگ ئه‌و ناپاكييهى خۆيان و رۆژئاوا ئه‌نجاميدا رهتيبكهنهوه. سبه‌ى ئه‌و پهيامه ده‌گه‌يه‌نم".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە