سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند"قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت 7ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند و مانگانه‌ش زیاد ده‌كات".
د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت مانگانه زیاد ده‌كات و له‌ئێستادا 7 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.
راشیگەیاند: له ساڵی 2017 حكومه‌ت موچه‌ی مانگی 12 به‌ته‌واوی نه‌داوه‌و له ساڵی 2016شدا 3 موچه‌ی نه‌داوه، له ساڵی 2018 ئێستا له‌مانگی چوارداین موچه‌ی مانگه‌كانی(2،3،4)نه‌دراوه، حكومه‌ت ئێستا سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی 2018یه، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كاته موچه‌ی 7 مانگ و ئه‌گه‌ر هه‌ر موچه‌یه‌كیش بۆ هه‌ر مانگێك 700ملیۆن دۆلاربێت ئه‌وا ده‌كاته نزیكه‌ی 5ملیار دۆلار، ئه‌و مانگانه‌ش كه به‌پاشه‌كه‌وت داویه‌تی قهرزهكهی ده‌كاته زیاتر له 2ملیار دۆلار، بۆیه ئێستا قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت 7 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له یاسای چاكسازی مادده‌یه‌ك جێگیركراوه بۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك و دانانی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی له‌و ئهژمارهیهدا، تاوه‌كو له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا فه‌رمانبه‌ر بتوانێت قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی پێبداته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە