پەیامی کورد... بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە %41ی خاکی عێراق بووە بە بیابان
ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، %41ی خاکی ئەو وڵاتە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بەبیابان بووە.
زیا عەواد، سەرۆکی دەزگای ناوەندی بۆ ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” لە توێژینەوەیەکدا لەبارەی دۆخی کشتوکاڵ و ئاو لە عێراق دەرکەوتووە، نزیکەی %41.89ی ڕووبەڕووی زەوی عێراق بەبیابان بووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕووبەری ئاو بەڕێژەی %1.25 لەسەر ڕووبەری زەوی عێراق کەمیکردووە.
ڕوونیکردەوە، زەوییە کشتوکاڵییە جێهێڵراوەکان دووەم گەورەترین ڕووبەرە بەڕێژەی %22.21، کە جوتیاران ڕووبەڕووی کەمی ئاو، خراپی خاک و کەمی پێداویستی کشتوکاڵی بوونەتەوە و بەناچاری دەستبەرداری پیشەکەیان بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە