پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار
دوو کەسی دیکەی لە شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی ئەو شارۆمەندە کوردانەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون گەیشتە ٨ کەس.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی ١٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی چیانە و دوو برایان بە ناوەکانی فارۆق پەسووپیش و زاهیر پەسووپیش دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەر کرانی ئەو دوو برایە لە کاتێکدایه کە شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر (١٥ی نۆڤەبر) لە گوندی گەرگوولی خواروو چوار شارۆمەند بە ناوەکانی شۆڕش عەبدوڵڵانیژاد، نەجمە سوخەنوەر، سەلاح ئاجی و کوڕەکەی بە ناوی ڕەحمان ئاجی و لەگوندی شیناوێ دوو شارۆمەند بە ناوەکانی عەلی جۆڵا و ئیسماعیل حاژی عەبدوڵڵا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە