دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیارییدا

دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیارییدا

پەیامی کورد … دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیارییدا

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بارەی سکاڵایەک لە دژی راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان رایگه‌یاند، "راگرتنی کاری ئەنجومەنەکان دەستوورییە، چوونکە تەمەنی ئەو ئەنجومەنانە تەواو بووە"، ده‌شڵێت: بەردەوامی کاری ئەنجوومە هەڵبژێردراوەکانی پارێزگاکان، دوای کۆتاییهاتنی خولی هەڵبژاردنی خۆیان، بازدانە بەسەر ویستی دەنگدەر".

 

 لە راگەیەنراوێکدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق باسی لەوەکردوە، "دادگاکەمان بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵای ژمارە 155ی فیدراڵیی ساڵی 2019 دا"، کە لە سکاڵاکەدا هاتبوو بوونی ئەنجوومەنی پارێزگاکان راستییەکی دەستوورییە و ناکرێ بازی بەسەردا بدرێت"، بۆیە پەرلەمان ناتوانێت یاسایەک دەربکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجوومەنانە، چونکە بە پێچەوانەی برگەکانی دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات دەبێت.

 

دادگای فیدڕاڵی رونیكردۆته‌وه‌، بەردەوامی کاری ئەنجوومە هەڵبژێردراوەکانی پارێزگاکان، چ ئەنجوومەنی نیشتمانی بن یان دەستەی خۆجێی دوای کۆتاییهاتنی خولی هەڵبژاردنی خۆیان پێشێلکردنی مافی گەلە لە دەنگدان و هەڵبژاردن و بەربژێرکردن، هاوکات بازدانە بەسەر ویستی دەنگدەر".

 

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، "دەبێت پابەندی ماوەی دیاریکراو بۆ کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان بین و نابێت بازی بەسەردا بدرێت، چونکە ئەوە مافێکی گەلە". 

 

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و شارۆچکەکان، ژمارە 27ی ساڵی 2019 بە واتای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نییە، بەڵکو راگرتنی کارەکانی ئەو ئەنجوومەنانەیە بەهۆی ئەوەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا تێپەڕبوون، هەمواری یاساکە دەستوورییە، بۆیە دادگای فیدراڵی تانەی سەر ئەو هەموارەی رەتکردەوە".

 

ده‌شڵێت: "پارێزگار سەرۆکی باڵای جێبەجێکارە لە پارێزگا و دەبێت پابەند بکرێت بە پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە گشتییەی کە ئەنجوومەنی وەزیران دایدەڕێژێت و ئەو سیاسەتە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە