فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، سکاڵا لەسەر (سەلیم جبوری) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار دەکات.
بەھۆی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٨)ی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، سکاڵای لەسەر سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار کرد.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی ئەو داوایەی فوئاد مەعسوم کە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماری کردووە، ھۆکاری سکاڵاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینیانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی (٢٠١٨) ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، پڕۆژەیاساکە تێپەڕێندراوە.
هەروەها باس لەوەشکراوە، کە (١٤) پێشێلکاریی دەستوریی لەپڕۆژەیاسای بودجەدا ھەیە و لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، ئەنجومەنی نوێنەران لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تێبینییەکانی لەبەرچاو نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە