تەندروستیی جیهانی وڵاتان لە مەترسیی نەخۆشییەک ئاگادار دەکاتەوە

تەندروستیی جیهانی وڵاتان لە مەترسیی نەخۆشییەک ئاگادار دەکاتەوە

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی وڵاتان لە مەترسیی نەخۆشییەک ئاگادار دەکاتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن زۆرترین زانیاری لەبارەی نەخۆشیی ئاوڵەوە بدەن بە وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاو بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوەکە پەیوەندیی سێکسی بە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون دادەنێت.

لەمبارەیەوە دەیڤد هیمان سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی ستراتیژی و تەکنیکی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: ئەوەی ڕێکخراوەکە پێی گەیشتووە لە بەدواداچوون بۆ ئەو تووشبووانەی تا ئێس تا تۆمارکراون، هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە پەیوەندیی سێکسییە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە نەخۆشیی ئاوڵە لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی سەخت نییە لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە وەک، کەرەنتین کردنی کەسی تووشبوو، پاککردنەوەی شوێنی هەر تووشبوویەکی نوێ.

هاوکات پسپۆڕانی تەندروستی پێیان وایە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ١١ وڵاتی دەرەوەی نیشتمانی ڤایرۆسەکە کە کیشوەری ئەفریقایە، بابەتێکی نوێ و نامۆیە، کە تا ئێس تا زیاتر لە ١٠٠ تووشبوو لەو وڵاتانە تۆمارکراون و زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەورووپان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە