سلێمانی/ رۆژانە 10 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمار دەكرێن

سلێمانی/ رۆژانە 10 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمار دەكرێن

پەیامی کورد … سلێمانی/ رۆژانە 10 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمار دەكرێن

ژمارەی توشبووانی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە بە شێوەیەكی بەرچاو روو لە زیادبوونن و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواش بۆ نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان دەلێت،" رۆژانە 10 حاڵەتی نوێ تۆمار دەكرێن".

دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،" توشبووانی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە بە شێوەیەكی بەرچاو روویان لە زیادبوون كردووە، بەتایبەتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، رۆژانە چەندین حاڵەتی نوێ تۆمار دەكرێن و بە شێوەیەكی گشتیش رۆژانە 10 حاڵەت تۆمار كراون".

ئاماژەی بەوەشداوە،"70%ی حاڵەتەكانی شێرپەنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"هۆكارەكانی زیادبوونی شێرچەنجە لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و گۆڕانی پێكهاتەی تەمەنەوە هەیە، چونكە ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵەوەیە لە زیادبووندان و ئەوانەشی گەنجن و لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵیدان بەرەو كەمبوونەوە دەچن".

جێگەی باسە، بەپێی داتاكان ساڵانە لە سلێمانی نزیكەی 3 هەزار و 600 توشبووی شێرپەنجە تۆمار دەكرێن، پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە ماوەی 4 ساڵی داهاتوودا 20 هەزار توشبوو لە پارێزگای سلێمانی تۆمار بكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە