پەیامی کورد … پەیامی کوردم… بەفر رێگەى نزیکەى 300 ناوچەى باکووری کوردستان دادەخات
لە دوو پارێزگای باکورى کوردستان بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەفرەوە رێگای 296 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
شارەوانی وان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی بەفرەوە رێگای 287 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە و تیمەکانی شارەوانی ماوەی سێ رۆژە لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان.
بەهەمان شێوە لە پارێزگای بەدلیس بەفر رێگای چەند گوندێکی داخستووە. بەڕێوبەری خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبانی شارەکە، ئومیت کورتکان بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵۆى تورکى، ئەوەی خستەڕوو کە تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگای نۆ گونددان کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
هەروەها تیمەکانی شارەوانی، لە ناوەندی پارێزگاکە و شارۆچکەکاندا بەفری سەر شەقامکان رادەماڵن، تاوەکو ئاستەنگ بۆ کار و ژیانی هاووڵاتییان دروست نەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە