پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد کە یەکپارچەیی سووریا تەنیا لە ئەگەری تێکشکاندنی میلیشیا کوردەکان لە شاری مەنبەج لە باکووری سووریا و ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، دەستەبەر دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاسۆشەیتدپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتێکدا ئەو قسانەی لە میانەی لووتکەی سێ قۆڵی ئێران – تورکیا – سووریا لە شاری سووچی دەربڕی کە ڤیلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دیداری ئەردۆغان لەو لووتکەیە هۆشداری پێ دابوو کە بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا بۆی نییە لە خاکی ئەو ووڵاتەدا ناوچەی ئەمن درووست بکات.
هەروەها لە کاتێکدا کە هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیکی هاوپەیمانی ئەمریکا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەرقاڵی شەڕ لە دژی داعشن، تورکیا بە هۆی پەیوەندیی ئەو هێزانە بە هێزە کوردەکانی دژی ئەنقەرە بە تیرۆریستیان دەزانێ.
ئەردۆغان لە لێدوانە سەرەتاییەکانی لە لووتکەی سووچی و هەروەها لە دیداری پووتین جەختی لەوە کردەوە کە بە بێ تێکشکاندنی میلیشیا کوردەکان لە شاری مەنبەج لە باکووری سووریا و ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، یەکپارچەیی سووریا دەستەبەر ناکرێت.
لووتکەی سووچی لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڕووسیا چیتر تاقەتی چالاکی میلیشیاکانی بەرهەڵستی دیمەشقی لە پارێزگای سووریای نەماوە و مۆسکۆ و ئانکارا کە خۆی پاڵپشتی هێزە دژبەرەکانە، ساڵی ڕابردووی زایینی بوونە ناوبژیو بۆ جێگربوونی ئاگربەست لە ئێدلیب دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە