پەیامی کورد... دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەڵوەشایەوە
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئاشکرای کرد، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە هەڵوەشاوەتەوە و بەبێ ڕەزامەندیی عێراق ڕێگە بە هیچ فڕۆکەیەک نادرێت پەنابەران بە زۆر بگەڕێنێتەوە عێراق.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران لەزاری أوان عەبدوڵڵا ڕاوێژکاری پەنابەران لە بەریتانیا بڵاویکردەوە،» بڕیاری ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران هەڵوەشاوەتەوە و ڕێگەنادرێت بەبێ بڕیاری حکومەتی عێراق هیچ فڕۆکەیەک پەنابەری بە زۆر نێردراوە دیپۆرتی فڕۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە.
پەنابەرێکی دەستگیرکراو بەناوی عوسمان بە فیدراسیۆنەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو لە گرتووخانەیەکی لەندەنە، بەڵام کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ پێیانڕاگەیاندووە دیپۆرتکردنەوەی ئەوان هەڵوەشاوەتەوە.
بەپێی وتەی ئەو پەنابەرە، کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پێیانڕاگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ دیپۆرتکردنەوەیان هەڵوەشاوەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی فیدراسیۆنەکە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە 60 پەنابەر کە زۆربەیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن لە ژمارەیەک لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەو ژمارە پەنابەرە دیپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە