پەیامی کورد ... هەولێر/ پزیشکێک بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
پزیشكێكی پسپۆڕی بواری نه‌شته‌رگه‌ری له شاری هه‌ولێر دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پزیشكه كردوه و رایگه‌یاند كه (د. صائب گیلانی) پزیشکی پێشەنگ و پسپۆڕی ڕاوێژکار لە بواری نەشتەرگەری گشتی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت "خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە خاوەنی ئەزمونێکی زۆری خزمەتکردنی نەخۆش بوو لە بواری چارەسەری و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پڕۆسەی فێرکردن و پێگەیاندنی پسپۆڕی بۆ نەوەکانی پزیشکان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە