ئەمریکا ... پێکدادانی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە

ئەمریکا   ...   پێکدادانی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی ناوەندی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، ململانێ و پێكدادانی نوێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ووڵاتەكەیاندا نیە، بەڵام لە هەموو هەلومەرجێكدا پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا شەوی دوێنێ پێنجشەممە، سەبارەت بە ناردنی كەشتیی جەنگی ئەمریكی USS بۆ شوێنی رووداوەكەی كەنداوی عومان، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "رودانی هەر پێكدادان و ململانێیەكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا نیە".

كۆڵۆنێل ئێرڵ براون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی سوپای ئەمریكا لەوباریەوە وتی"ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و سەرجەم هاوپەیمانانی لە ناوچەكەدا، بە مەبەستی بەرگریكردن لە خۆیان و بەرژەوەندیەكانیان تەواوی رێكارە پێویستەكان دەگرنەبەر" ووتیشی "ئەو هێرشەی كرایە سەر كەشتیەكانی كەنداوی عومان هەڕەشەیەكی ڕوونە بۆ سەر هاتوچۆی ئاوی نێودەوڵەتی و ئازادی بازرگانی".

براون ئاماژەی بەوەشكرد "ململانێیەكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ئێمەدا نیە، ئێمە پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانمان دەكەین بەڵام جەنگ لەگەڵ ئێران لە بەرژەوەندی ستراتیجی ئێمە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا نیە".

لە راگەیندراوەكەی سوپای ئەمریكاشدا هاتوە "لە هەمو هەلومەرجەكاندا پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەكەن و بە مەبەستی پەوەیندكردن بە كەشتی نەوتهەڵگری ژاپۆنی كوكوكا كاریدجز، كە یەكێك بو لەو دو كەشتیەی هێرشیان كرایەسەر كەشتیە جەنگیەكەی ئەمریكا چوەتە كەنداوی عومان".

بەپێی راگەیندراوەكە "كەشتییە جەنگییەكەی ئەمریكا لە پەیوەندیەكی تۆكمەدایە لەگەڵ كەشتیە ژاپۆنیەكە و هیچ هەوڵێك نادات دەستێوەردان لە رووداوەكەدا بكات".

دوێنێ پێنجشەممە دو كەشتی نەوتی لە كەنداوی عومان بە ئامانجگیران و ئەو هێرشە بوە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی جیهانی بە رێژەی لەسەدا چوار.

بەپێی زانیاریەكان، هێرشەكە لە رێگەی بۆمبێكی موگناتیسیەوە بوە و یەكێك لە كەشتیەكان بەهۆی ئەو هێرشەوە ژێرئاو كەوتوە، دواتریش ئێران رایگەیاند توانیویانە 44 كەس لە تیمی كەشتیەكان رزگاربكەن و دواتر گەیندراونەتە بەندەری جاسك لە باشووری ئەو ووڵاتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە