"ئەمریكا بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی چاكسازی پێشمەرگە ناهێڵێت"

"ئەمریكا بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی چاكسازی پێشمەرگە ناهێڵێت"

پەیامی کورد … "ئەمریكا بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی چاكسازی پێشمەرگە ناهێڵێت"

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق و وەفدێكی دیبلۆماسی و سەربازی باڵای ئەو وڵاتە كردو لەبارەی چەند پرسێكی سەربازییەوە كۆبونەوە.

لەبەشێكی  راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە بەوكراوە، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی دوایین پێشهات و روداوەكانی ناوچەكەو میكانیزمەكانی روبەڕوبوونەوەی چەكدارانی داعش و وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە: بەردەوامیدان بەهەماهەنگی و هاوكاریەكانی سوپای ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، دووپاتكردنەوەی بەڵێن و پەیمانی بەردەوامیدانە بەدۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی ئەمریكا.

لەبەشێكی تری ئەو كۆبونەوەیەدا لەسەر پرسی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل روونیكردۆتەوە، چاكسازی پڕۆسەیەكی حەتمیەو بەردەوامی هەیە، ئەگەرچی لەمپەرو ئاستەنگەكان زۆریش بن، بەڵام ئیرادەی سەركەوتن و جێبەجێكردنی ئەو پرۆسەیە بەهێزترە، لەجێبەجێ كردنیشی ناوەستن.

 ئاماژە بەوەشكراوە كە باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق و وەزیری پێشمەرگە، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەسەر گرفتەكانی سەر رێی پڕۆسەی چاكسازی كردوەو لەوبارەیەشەوە باڵیۆزی ئەمریكا دووپاتیكردۆتەوە وەك ئەمریكا بەردەوام دەبن لەنەهێشتنی ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەم پرۆسەی چاكسازی پێشمەرگەو یارمەتیەكانیشیان لەڕووی جێبەجێكردن و سەركەوتنی چاكسازی بەردەوامی دەبێت بەو پێیەی  تاوەكو وەزارەتی پێشمەرگە بەهێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە پارێزراوتر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە