PeyamaKurd - ناتانیاهوو : حیزبۆڵڵا هێرشەکانی نەوەستێنێت، بەیرووت بۆردوومان دەکەین
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاشکرای کرد ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا گفتوگۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، سەبارەت بە پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە.
ناتانیاهوو نووسیویەتی: "بە ترامپ م ڕاگەیاند، ئەگەر حیزبۆڵڵا کۆتایی بە هێرشەکانی نەهێنێت بۆ سەر شارەکانمان و هاووڵاتییانمان، ئیسرائیل ئامانجە تیرۆریستییەکان لە ناو بەیرووت دەپێکێت."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، هەڵوێستی ووڵاتەکەی لەسەر ئەم پرسە جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ووتیشی: "پێگەی ئێمە وەک خۆی دەمێنێتەوە."
سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سوپای ووڵاتەکەی بەپێی ئەو پلانەی پێشتر بۆی داڕێژراوە، بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناو خاکی باشووری لوبنان.