پەیامی کورد ... ٥٥٪ی بەندکراوانی سیاسی کە لەئێران لەسێدارە دراون کوردن
بەپێی ئامری رێکخراوێکی مافی مرۆڤی سەدا ٥٥ی ئەو بەندکراوە سیاسیانەی کە لە ئاستی ئێراندا لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
بەپێی ئامارێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە و گرینگرتن ڕێکخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤە کە لە سەر پرسی سێدارە لە ئێراندا چالاکی دەکات، لە ساڵی ٢٠١٠ هەتا ساڵی ٢٠١٨ لە هەموو ئێراندا ١١٨ بەندکراوی سیاسی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەسێدارە دراون کە ٦٥ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.
بەپێی ئاماری ئەو ڕێکخراوەیە، ٦٥ هاووڵاتیی کورد (٥٥٪)، ٢٩ هاووڵاتیی سەر بە نەتەوەی بەلووچ (٢٥٪) و ١٥ هاووڵاتیی عەرەب (١٣٪) بە تۆمەتی چالاکی لە ماوەی ئەو ٨ ساڵەدا لەسێدارە دراون و تەنیا ٧٪ی ئەو لەسیدارە دراوانە لە نەتەوەی فارس و تورک بوون.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا ئێستا (٩ مانگ)، ٥ بەندکراوی سیاسی لە ئاستی ئێران لەسێدارە دراون کە ٤ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.
ئەو ڕێژە بەرزەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە ئێراندا (٦٥٪) لە کاتێکدایە کە حەشیمەتی کورد لە ئێران ١٣٪ی حەشیمەتی ئەو وڵاتەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە