کۆرۆنا لە هیندوستان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

کۆرۆنا لە هیندوستان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

پەیامی کورد … کۆرۆنا لە هندوستان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

 

لە ھندستان ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا و ئاماری توشبووانیش ٢١ ملیۆنی تێپەڕاند، کەمبونەوەی ئۆکسجینیش گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م تووشبووانه‌.

 

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان له‌ هندستان ده‌ڵێت ئەوەی لە ئێستادا کێشەی گەورەی بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتەکە دروستکردوە، کەمبونەوەی ئۆکسجینە، کە بەھۆی نەمانی لە نەخۆشخانەکاندا لە بازاڕی رەشدا بە نرخێکی زۆر گران ده‌فرۆشرێت.

 

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھندستان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤١٢ ھەزار و ٢٦٢ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون و سێ ھەزار و ٩٨٠ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. 

 

بەو شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھندستان ٢١ ملیۆنی تێپەڕاندوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بە کۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ ٢٣٠ ھەزار و ١٦٨ بەرز بووەتەوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە