بە وێنە...ئاگادار بن ئەم جۆرە گوشتە مەترسیدارە

بە وێنە...ئاگادار بن ئەم جۆرە گوشتە مەترسیدارە

قایمقامیه‌تى هه‌ولێر داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات، ئه‌و جۆره‌ گۆشتانه‌ نه‌كڕن كه‌ بڵقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووە، بەهۆی ئەوەی بە به‌كتریا پیسبووه‌و به‌ كوڵاندن له‌ناوناچن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى ئایار بڵاوکراوەتەوە، تیایدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئاماژە بەوەدەکات، لەگەڵ هاتنى مانگی رەمەزاندا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە، بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی گۆشتدا، ئه‌و جۆره‌یان مه‌كڕن کە بڵقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووه‌".

هەروەها ئەوەش هاتووه‌، ئه‌و جۆره‌ گۆشتانه‌ بە کیسەی (cyst) هێلکانەی بەکتریا پیسبووەو لەکاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی کەسەکەی هەیە بە نەخۆشی سیل و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروستدەکات.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە قائیمقامیەتی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان، کە ئەو جۆرە کیسانە بە کوڵاندن لەناوناچن، بەڵکو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە راستەوخۆ بسوتێنرێت و لەناوببرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە