٦٠٠ سەربازی ئەمریکی بۆ هاوکاریکردن لە دەرچوونی هێزەکانی ئەو ووڵاتە چوونە ناو خاکی سووریا

٦٠٠ سەربازی ئەمریکی بۆ هاوکاریکردن لە دەرچوونی هێزەکانی ئەو ووڵاتە چوونە ناو خاکی سووریا

پەیامی کورد  ...  چوونی سەربازانی ئەمریکی بۆ سووریا لە ڕاستای دەرچوونی سەربازانی ئەم ووڵاتە

نزیکەی ٦٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ڕاستانی ڕەوەندی دەرچوونی سەربازانی ئەم ووڵاتە لە سووریا چوونە ناو بنکەکانی خەرب عەشق و سیرین .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی ، نزیکەی ٦٠٠ سەربازی ئەمریکی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاستای هاوکاری و یارمەتیدان بە ڕەوەندی دەرچوونی سەربازانی ئەم ووڵاتە لە سووریا چوونە ناو بنکەکانی " خەرب عەشق و سیرین "

هەر بەم پێیە ، ئەم سەربازانە لە چوارچێوەی چەند گرووپ چوونە ناو باقی بنکە و پێگەکانی ئەمریکا لە سووریا و لە دوو بنکەی ناوبراو وەکوو دوو ناوەندی سەرەکی لەم ڕەوەندە بە کار دەهێنرێت .

هەروەها بنکەکانی " ڕۆمیلان و تەل بیدەر " لە باکووری باشوور و باکووری حەسەکەش بۆ بردنە دەرەوەی چەکە قورسەکانی بەکار دەهێنڕێن .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " پێنج شەممەی ڕابردوو لە هەناردنی ژمارەیەکی بەرچاو سەربازی ئەم ووڵاتە بۆ سووریا هەواڵیدا .

جێگای ئاماژەدانە نزیکەی ٢ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ١٨ بنکەی ئەم ووڵاتە لە ناوچەکانی بن دەستی " پەکەکە و یەپەگە " لە باکووری سووریا جێگیرن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە