وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به زیندوو بوون و نه‌بوونی جه‌ماڵ خاشقچی ڕایگه‌یاند که له‌وباره‌وه هیچ زانیارییه‌کیان نییه.
به پێی ڕاپۆرتێک له ڕۆیتەرز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به زیندوو بوون و نه‌بوونی جه‌ماڵ خاشقچی، ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که که له‌م دواییه دوای چوون بۆ باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئێسته‌نبۆل ون بوو، ڕایگه‌یاند که له‌وباره‌وه هیچ زانیارییه‌کیان نییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ووتی: ئێمه هیچ زانیارییه‌کمان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی به ده‌سته‌وه نییه.
به پێی لێدوانه‌کان، مایک پۆمپێۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودی قسه‌ی کردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانه.
هێزەر ناوێرت یش له‌مباره‌وه وتی: دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ مهلک سه‌لمان سه‌باره‌ت به ون بوونی خاشقجی گفتوگۆ ده‌کات، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کی پێویستمان له‌م ڕۆژنامه نووسه نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ئه‌م بابه‌ته له نزیکه‌وه به‌دوادا چوونی بۆ ده‌که‌ین و له به‌رپرسانی سعوودی داوا ده‌که‌ین که لێکۆڵینه‌وه‌کان ورد و ته‌واو به ده‌سته‌وه بده‌ن.
شایانی باسه که ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی تورکیا ئاماژه ده‌که‌ن که جه‌مال خاشقچی دواین جار چووه‌ته باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له ئێسته‌نبۆل و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌م باڵیۆزخانه‌یه کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی دواجار فڕێدراوه‌ته‌وه ناوچه‌یه‌کی ئێستەنبۆڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە