پەیامی کورد ... هەوڵەکانی عەرەبستان بۆ درووست کردنی بەرەیک بەرامبەر بە بایدن .
عەرەبستانی سەعوودی بە دوای بەرەیەکەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بایدن .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەید جەلال ساداتیان ، کارناسی بابەتگەی نێودەوڵەتی وتی : عەرەبستان دەزانێت کە بە هاتنی بایدن دۆسیەیەکی ئەستوور لە بابەتگەلی مافی مرۆڤی دژ بە بن سەلمان دەکرێتەوە هەر بۆیە هەوڵی ئەوەدەدات کێشە ناوچەییەکانی خۆی بۆ درووست کردنی بەرەیەک بەرامبەر بایدن وەلاوە نێت .
ئەو بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکە و هەڕەسەكانی ئەمریکا دژی ئێران جەختی کردەوە : " دوو بیروڕا لە ئێستادا جێ باسە هەندێک لەو باوەڕەدان کە زۆربەی ئەم ڕووداوانە لە ژێر سەر ئیسرائیل ە کە بە دوای ئەوەوەیە کە بەربەست لە سەر ڕێگای بایدن درووست بکات و بایدن گرفتار ببێت و بە ئاسانی نەتوانێت بگاتە بەرجام .. هەر لەم ڕووەوە هەموو جووڵەکانی ئەم دواییە دەبێ وەکوو بەردەوامییەک بۆ جمووجووڵەکانی پێشووتری ترامپ ببینین کە هەوڵیدا لە هەڵبژاردنەکان لە هەندێک لە هەنگاوەکان کەڵک وەربگرن تا ئەو جێگایەی کە بۆ فشار بۆ سەر ئێران لە پەیوەندییەکانی عەرەب ەکانی و ئیسرائیل پەردە لابدات کە ئیمارات و بەحرەین و هەندێک لە ووڵاتانی دیکە ش لەگەڵ ئەم ڕەوەندە بوون بە یەک .
ئەم کارناسەی بابەتگەلی نێودەوڵەتی هەروەها ووتی : بە هەر حاڵێک ترامپ هەڵبژاردنەکانی دۆڕاند و لەگەڵ ئەم بابەتەدا و هاتنی بایدن بیروڕاکان بەرەو ئەم لایەدا ڕۆیشت کە ووڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن لە بەردەوامی جووڵە و کارەکانی پێشوو بە شێوەیەک بایدن بخاتە تەنگناوە و دۆخێک بێتە ئاروە کە بە ئاسانی نەتوانێ بگەڕێتەوە سەر بەرجام و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و زیادبوونی کێشەکان بەرەو تێکهەڵچوون و ئاڵۆزی زیاتر یش لە بەردەوامی هەمان بابەتدا دا ببینرێت .
ڕایەکی دیکەش ئەوەیە کە ڕووادوەکان لە ناوچە و زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ڕاستای ئامادەبوونی ووڵاتانی عەرەبی بۆ قەبووڵکردنی بایدن ە و ئەو فشارانەی کە لە دەورەی ترامپ ئەنجام دەدرا بە جۆرێک لە حاڵی سووڕانەوەی بەرەو لایەکە کە بایدن قەبووڵ بکەن . بە تایبەتی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە عەرەبستان و ووڵاتانی عەرەبی لە حاڵی ئەنجام بوونە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە