پەیامی کورد ... دامەزراوەیەکی ئۆسترالی : چین هەزاران مزگەوتی لە سین کیانگ خاپوور کردووە .
دامەزراوەیەکی ئۆسترالی ئاشکرای دەکات لە ساڵانی ڕابردوودا هەزاران مزگەوت لە پاریزگای موسڵمان نشتینی ئەم ووڵاتە خاپوور کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ئەنستیتۆتی ڕابۆردی ئۆسترالیا (ASPI) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە : چین ل ەبەردەوامی ئازار و ئەشکەنجەی موسلمانانی ئیغۆر و بەتاڵ کردنی شوێنی ژیانیان لە میراتی مەعنەوی و کلتووری هەوڵی خاپوور کردنی ١٦٠٠ مزگەوتی داوە .کە بە ئەنقەست لە سەر زەوی پاک کراونەتەوە . سەرەڕای ئەمانە لە وێنەگەلی سەتەلایەتیدا دیار کەوتووە کە لە دەیەی ڕابردوودا نزیکەی ٨٥٠٠ مزگەوت و ناوەندی ئیسلامی بە شیوەی یەکجاری وێران بووە .
زۆربەی ئەم مزگەوتانە لە دوو شاری کاشغر و ئۆرۆمجی لە ناو براون . چین گومان دەکات بە لەناو بردنی مێژوو و کلتووری خەڵکی موسڵمان لە پارێزگای سین کیانگ دەتوانێ ئائینی ئیسلامی لە نێوان ئەوان دا لە ناو ببات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە