باڵیۆزی فەرەنسا لە نەیجیر گەمارۆدراوە و وڵاتەکەی جێنەهێشت

باڵیۆزی فەرەنسا لە نەیجیر گەمارۆدراوە و وڵاتەکەی جێنەهێشت

پەیامی کورد... باڵیۆزی فەرەنسا لە نەیجیر گەمارۆدراوە و وڵاتەکەی جێنەهێشت


دوای ئەوەی داوای لێکرا نەیجیر جێبهێڵێت، بەڵام باڵیۆزی فەرەنسا لەو وڵاتە ماوەتەوە و لە ئێستادا دەوروبەری باڵەخانەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە نەیجیر گەمارۆدراوە و داوای لێدەکرێت وڵات جێبهێڵێت.


٤٨ کاتژمێر بەسەر هۆشدارییەکەی سەرکردایەتی کودەتاکەی نەیجیر تێپەڕی و لە ئێستادا چارەنووسی سلیڤان ئیتی باڵیۆزی فەرەنسا لەو وڵاتە نادیارە. ئەمەش دوای ئەوەی داوای لێکرا وڵاتەکە جێبهێلێت.

ئەوروپا دووبارە داوا لە روسیا دەکات رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە نوێ بکاتەوە
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین زانیارییەکان سلیڤان ئیتی لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە نەیجیر ماوەتەوە و جگە لەویش ژمارەیەکی زۆری خەڵك و سەربازی فەرەنسی لەنێو باڵەخانەکە بوونیان هەیە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی نەیجیرش کە سەرکردایەتی کودەتاکە دەکات رایگەیاندووە، خەڵکی وڵاتەکە بەردەوام دەبن لە فشارکردن لە باڵیۆزی فەرەنسا بۆ ئەوەی وڵاتەکە جێبهێڵێت و سەرجەم سەربازە فەرەنسییەکانیش بکشێنەوە.

لە رۆژی یەکشەممەش خۆپیشاندانی بەرفراون لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە نەیجیر بەرێوەچوو و داواکرا باڵیۆزی فەرەنسا و هەموو فەرەنسییەکان وڵاتەکە جێبهێڵن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی ٢٦ی مانگی ئاب دوای ئەوەی فەرەنسا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی کودەتاکەی نەجیر رەتکردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ماوەی ٤٨ کاتژمێری بۆ باڵیۆزی فەرەنسا دانا بۆ ئەوەی وڵاتەکە جێبهێڵێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە