بە وێنە ... خامنەیی پۆستەرێک بڵاو دەکاتەووە کە کاردانەوەی جیهانی لێدەکەوێتەوە

بە وێنە   ...   خامنەیی پۆستەرێک بڵاو دەکاتەووە کە کاردانەوەی جیهانی لێدەکەوێتەوە

پەیامی کورد    ...    خامنەیی پۆستەرێک بڵاو دەکاتەووە کە کاردانەوەی جیهانی لێدەکەوێتەوە 

پۆستەری ماناداری بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران لە دوای هەڕەشەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ لە ناو بردنی بەلەمەکانی ئێران کاردانەوەی لێکەوتەوە .

پۆستەری ماناداری بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کەناڵی تێلێگرامی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران لە دوای هەڕەشەکەی دۆناڵد ترامپ لە ئەگەری ناراحەت کردنی کەشتییەکانی ئەو ووڵاتە و لە ناو بردنی بەلەمەکانی ئێرانی کاردانەوەیەکی میدیایی بەرفراوانی لێکەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەفتەی ڕابردوو ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە کە لەوێ بە ئاماژەدانی ئەنگۆستی هۆشداری یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ڕژیم ئێران بە هۆشداریدان بە ئەمریکییەکان لە جەرەیانی بەرەوڕووبوونەوەی بەلەمەکانی سوپا لەگەڵ کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی لە کەنداوی فارس دەبینرێت .

لەم بارەیەوە پۆستەرێک لە سەر ئەم جۆڵەیەی ئەم ئەندامەی سوپای پاسداران لەگەڵ ووتەیەکی ماناداری ڕابەری ئێران دەربارەی کەنداوی فارس لە کەناڵی تێلێگرامی پەیوەست بە عەلی خامنەییەوە بڵاو کراوەتەوە . ڕابەری ئێران چەند ساڵ پێشتر ڕایگەیاندووە : " کەسانێک دەبێ ئەمنییەتی کەنداوی فارس بپارێزن کە کەنداوی فارس هی ئەوانە و خاوەنی ئەون و ماڵی ئەوانە ، ئەمریکا چ کارەیە ؟

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە