بەپەلە .. ئەردۆغان : ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان بۆ سەر سووریا بە هەماهەنگی و ڕێکەوتن لەگەل ئەمریکایە

بەپەلە    ..   ئەردۆغان : ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان بۆ سەر سووریا بە هەماهەنگی و ڕێکەوتن لەگەل ئەمریکایە

پەیامی کورد    ...   ئەردۆغان : ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان بۆ سەر سووریا بە هەماهەنگی و ڕێکەوتن لەگەل ئەمریکایە .

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بە رێککەوتن لەگەڵ  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنی باکووری سووریایان ئەنجامداوە.

تەیب ئەردۆغان،  لەمیانەی وتارێکدا کە لەبەردەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشیکرد رایگەیاند، "بە رێککەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنی سەربازیمان لە ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لە رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامداوە".ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا سوپای تورکیا لە سووریا ماونەتەوە، بەپێی رێککەوتننامەی ئەدەنە، کە تێدا رێگەی بە تورکیا داوە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سنوورەکانی سووریا ئەنجامبدات بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی". 

ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، "جیهان تەنها تەماشای رژێمی ئەسەد دەکات، کە بەردەوامە لە خوێنڕێژی لە ئیدلییب و حەلەب، بەڵام تورکیا یارمەتی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەدات".
روونیشیکردەوە، "هەوڵەکان بۆ دروستکردنی رێرەوی تیرۆرستی لەسنوری تورکیا کۆتایی پێنەهاتوە، تورکیا چەندین جار هۆشیاری داوە لەبارەی سەرپێچیکردنی لایەنەکانی لەو ئاگربەستەی لەو ناوچانەدا راگەیەنراوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە