پەیامی کورد... "ئێران بەشی دروستكردنی (12) بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی هەیە"
پەیمانگایەكی ئەمریكی ڕایگەیاند: بێعەقڵیەكی گەورەیە ئیدارەی بایدن تەنانەت بیر لە كەمكردنەوەی هێزەكانیشی بكاتەوە لەناوچەكە، دەشڵێت: ئێران بەشی دروستكردنی (12) بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی هەیە.
پەیمانگای (گەیتستۆن)ی ئەمریكی تایبەت بە سیاسەتی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بە ناونیشانی (پێویستە بایدن واز لە پلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاو عێراق بهێنێت) بڵاوكردووتەوە، پێویستە ئەولەویەت لەئێستادا بەلای كۆشكی سپییەوە بەهێزكردنی بوونی سەربازیبێت لەناوچەكە نەك سنورداركردنی.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، پێشهاتی هەرە خراپ ئەوەیە ئەو بۆشاییەی لە دەرەنجامی كشانەوەی سوپای ئەمریكا دروستدەبێت بە دڵنیایی نەیارەكانی ئەمریكاو جیهانی ئازاد پڕیدەكەنەوە.
ئەوەشهاتوە، بێگومان هەر كشانەوەیەكی ئەمریكا روبدات بەتایبەت دوای تەسلیمبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ئەفغانستان بە هەڵهاتنی جارێكی تری ئەمریكایە دادەنرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وێڕای ئەوەش ئەو هەڕەشە گەورەیەی ئێران دروستی دەكات لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ هۆشدارییەكەی دەیڤد ئۆلبرایت پسپۆڕی ئەتۆمی ئەمریكا لەوەی تاران ئەوەندە یۆرانیۆمی لەبەردەستدایە بەشی دروستكردنی (12) بۆمبی ئەتۆمی دەكات لەماوەی (5) مانگدا كە وادەكات ئەگەری روبەڕوبونەوەیەكی گەورەی نێوان ئەمریكاو ئێران كارێكی زۆر ئەستەم بێت.
ڕۆژنامەكە جەختیشیكردوەتەوە، بێعەقڵیەكی پلە یەكە ئەگەر ئیدارەی بایدن تەنانەت بیر لە كەمكردنەوەی هێزەكانیشی لەناوچەكە بكاتەوە.
باسیش لەوەكراوە، لەگەڵ پێداگری روونی ئێران بۆ درێژەدان بە جەنگی بە وەكالەتی (لەڕێی میلیشیاكانەوە) دژی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانی پێویست بەوە دەكات ئەمریكا سوربوونی خۆی پیشانبدات لەڕێگرتن لە فراوانكردنی هەژموونی مەترسیداری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بری رادەستبوون بە روبەڕوبونەوەی توندوتیژی ئێران.
لەكاتێكدا كۆشكی سپی رەتیكردووەتەوە پلان بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا دابنێت چوار سەرچاوە لە وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا بە گۆڤاری فۆرین پۆلسییان راگەیاندووە، درێژەدان بەو ئەركە ناپێویستە چیتر جێی بایەخیان نیە و گفتوگۆ ناوخۆییەكانیش بەچالاكی بەڕێوەدەچن لەبارەی دیاریكردنی چۆن و كەی پرۆسەی كشانەوە ئەنجامبدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە