بۆ یەکەم جار یەکەمین هێڵی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرایەوە

بۆ یەکەم جار یەکەمین هێڵی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرایەوە

یەكەم هێڵی فڕۆكەوانی هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌ کار کرد.

، هێڵی فڕۆكەوانی " فڵای ئەربیل " ، دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لە یەكەم قۆناخدا گەشتەكانی بۆ هەشت ووڵاتی جیهان ئەنجام دەدات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یەكەم گەشتی ڕۆژی ۱۶ی ئەم مانگە دەبێت، لە نێوان هەولێر و ستكهۆڵمی پایتەختی سوید.

بەم بۆنەیەوە كۆمپانیاكە ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاندوە : جگە لەم دوو فڕۆكەیە که‌ ئێستا هەیانە، لە ماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەیەكی نوێ دەكڕن و ژمارەی گەشتەكانیشیان زیاد دەكەن.

لە ئێستادا تەواوی ستافی كۆمپانیا فڕۆكەوانیە كوردن، تەنها كاپتنەكان نەبن، هەروەها تابلۆكان و نووسینەكانی سەر تەواوی كەلوپەل و كەرەستەكانی ناو فڕۆكەكان، ڕێنمایی و زانیارییەكان بەزمانی كوردی نوسراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە